٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٣
Source: Mehrnews
بەرەی نوسرەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لابرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گرووپی "بەرەی نوسرە"ی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە لابردووە!

 واشنتۆن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە گرووپی "بەرەی نوسرە"ی لە لیستی تیرۆریستی ئەو وڵاتە لابردووە و چیتر وەک گرووپێکی تیرۆریستی نایناسێت!

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بە ڕاوێژ لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، "بەرەی نوسرە" ناسراو بە "حەیات تەحریر شام"، لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان دوور دەخرێتەوە!

شایانی باسە دوای ئەوەی تاقمی تیرۆریستی "بەرەی نوسرە" بە پشتیوانی میحوەری ڕۆژئاوای جوولەکە لە سوریا هاتە سەر دەسەڵات، ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سوریاشی هەڵگرت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha